ئۆجه‌لان: هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه بوه‌ته هۆی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په
عوسمان ئۆجه‌لان، برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری ڕێبه‌ری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "كاتی خۆی كه بارزانی چووه توركیا و پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكرد، هیوایه‌كی زۆر بۆ كوردان هه‌بوو، كه جارێكی دیكه كوشتن ڕوونه‌داته‌وه، ئه‌وه بوو كورد به‌شداری له ههڵژاردنهكانی كرد و توانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌موو لایه‌كمان هیوامان ئه‌وه‌بوو كه پشتیوانی پڕۆسه‌ی ئاشتی بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه دۆخه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك ئاڵۆز كرد و كه دواجار بووه هۆی ده‌ستگیركردنی ده‌یان سه‌ركرده‌ی (هه‌ده‌په)و ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره".
عوسمان ئۆجه‌لان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له كاتێكدا ئێستا هه‌ده‌په داوا له بارزانی ده‌كات ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، كاتی خۆی زۆر داوامان كرد پشتیوانی ئه‌و پڕۆژه‌ی بارزانی بكرێت، تا نه‌گاته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پێشووی په‌كه‌كه، بۆ (باس‌نیوز) ده‌شڵێت: "دۆخی باكووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك ئاڵۆز بووه كارگه‌یشتوه‌ته كار‌و كاردانه‌وه، ڕۆژانه باره‌گای حزبی ده‌سوتێنرێت، هێرش ده‌كرێته سه‌ر یه‌كتری له دۆخی وه‌هادا مرۆڤ ناتوانێت پێشبینی گه‌ڕانه‌وه پڕۆسه‌ی ئاشتی بكات، ئاخر ناكرێت به‌هۆی سیاسه‌تی حزبێكه‌وه، باكووری كوردستان وێران بكرێت، ئه‌وه‌ی ئێستا له نێوان توركیا و په‌كه‌كه ڕووده‌دات، دواجار خه‌ڵكی باكووری كوردستان زیانمه‌ند ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌گه‌ر هیوایه‌ك مابێت ئه‌وه‌یه كه بارزانی، به پێشنیار یان بۆچوونی خۆی، دووباره ده‌ست بكاته‌وه، بۆ ئارام بوونه‌وه‌ی دۆخی باكوور ،دواتر قسه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی بكرێت".
bas news -
