مه‌لا به‌ختیار : دەبێ‌ كۆتایی بەخان چخان بێ‌

مه‌لا به‌ختیار : دەبێ‌ كۆتایی بەخان چخان بێ‌
كێشه‌ ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى و شه‌ڕى لێدوانى به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و حزبه‌ تا دێت په‌ره‌ ده‌سێنێت و له‌ دوا لێدوانیدا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر باڵى ده‌ستڕۆیشتوو كه‌ له‌لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم، سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت.



له‌وباره‌یه‌وه‌، مه‌لا به‌ختیار، ڕای گه‌یاند :" هەموو هەڤاڵان، باش یەكتر دەناسین، بۆیە دەبێ‌ ئیتر لافلێدان كۆتایی پێبهێنرێت، بۆیە دەبێ‌ كادری یەكێتیی هۆشیار بێ‌‌و بەگێڕانەوەی مەرجەعییەت‌و مەركەزییەت، گیانی حزبایەتی‌و فەلسەفەی یەكێتیی ببوژێنینەوەو ئەم قۆناغە سەختە تێبپەڕێنین. چونكە ئەگەر یەكێتیی‌و پێشمەرگەو شەهیدەكانمان نەبێ‌، هیچكام لەوانەی لافلێدەدەین هیچ نین‌و تەنانەت رێزی هەموومان، بەهۆی مێژووی، یەكێتییەوە.



مەلا بەختیار، ڕوونی ده‌كاته‌وه‌، ناوچەكە، عیراق‌ و كوردستان، بەدۆخێكی ناخۆشدا تێدەپەڕێت‌و هێشتا ئاسۆی ئاییندە ڕوون‌و دیار نییە‌و ئەم دۆخەش، وەك ناوچەكانی دیكه‌، لە كەركوكیش رەنگیداوەتەوە‌و، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، لەم دۆخەدا، حزبی گەورە، بەسیاسەتی هەرزەكارانە بەڕێوەناچێت، بۆیە دەبێ‌ت "لە خۆبردوو بین‌" و مەرجەعییەت‌و مەركەزییەت بۆ یەكێتیی بگێڕینەوە.

bas news -
Top