پێشبینی ده‌كرێت له مانگی داهاتوو داهاتی نه‌وت بگاته 700 ملیۆن دۆلار
دڵشاد شه‌عبان، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی، وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، له په‌رله‌مانی كوردستان به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئێستا بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و قه‌رزه كۆنانه و ئه‌و نه‌وته‌ی بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستی موستهقبهلیی له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجامداوه، كێشه‌ن بۆی، ئه‌گینا داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئێستا مانگانه نزیكه‌ی 650 ملیۆن دۆلار ده‌بێت، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت كه نزیكه‌ی 50 دۆلاره پێشبینی ده‌كه‌ین داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی داهاتوو بگاته 700 بۆ 750 ملیۆن دۆلار، ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلی نه‌وت له‌و ئاسته‌دا بمێنێته‌وه".
گوتیشی: "وڵاتێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، غاز و كانزاكان، كه هێشتا له په‌رله‌مان یاسامان بۆ ده‌رنه‌كردووه، كه ئه‌ویش داهاتێكی دیكه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاده ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و چاكسازییانه‌ی ئێستا ده‌كرێت و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی ئه‌و قه‌رزانه‌ی بوونه‌ته ژماره له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵات كه هیچیان نییه، شتێكی زۆر گه‌وره نییه، هه‌ندێك وڵات70 یان 80 ملیار دۆلار تا 200 ملیار دۆلار قه‌رزارن، بۆیه 15 ملیار دۆلار، بۆ وڵاتێكی وه‌كو هه‌رێمی كوردستان شتێكی ژماره‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه، به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام بین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌وه‌ی دڵخۆشكه‌ره ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، به حووكمی ئه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه، كه‌م بوونه‌ته‌وه".
bas news -
