ئەنقەرە پەكەكەی بەئەنجامدەری تەقینەوەكەی ئەمڕۆی قەیسەری تۆمەتبار كرد
نو‌عمان كورتولموش گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (NTV )ی توركی ئاماژه‌ی دا كه ئاماژه‌كان پێیان ده‌ڵێن په‌كه‌كه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوە.
كورتولموش له دیمانه‌كه‌دا گوتی "له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سه‌ربازی تێدا بووه‌ته ئامانج، كه پێشتریش په‌كه‌كه پۆلیس و سه‌ربازی توركیای كردووه‌ته ئامانج، بۆیه ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن په‌كه‌كه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه".
هه‌فته‌ی رابردوو له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له بێشكتاش له ئیسته‌نبۆڵ 38 پۆلیسی توركیا كوژران، 158ی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌ر دوای 24 سه‌عات رێكخراوی تاك كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش هه‌ر تاك ئه‌نجامی دابێت.
bas news -
