ڕفێندراوێك به 10 هه‌زار دۆلار ئازاد ده‌كرێت
ڕفێندراوێك له شارۆچكه‌ى خورماتوو دواى هه‌فته‌یه‌ك له‌ڕفاندنى له‌نێو ماڵكه‌ى خۆى، له‌به‌رامبه‌ر بڕى 10 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكی ئازاد ده‌كرێت، ئه‌وه‌ى سه‌یره ئه‌وه‌یه، ڕفێنه‌ره‌كان پاره‌كه‌یان له‌نزیك خاڵێكى پشكنینی پۆلیس، وه‌رگرتووه.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، ڕای گه‌یاند :" ئه‌و هاوولاتییه عه‌ره‌به‌ى له هه‌فته‌ى ڕابردوودا له ناو ماڵه‌كه خۆیدا ڕفێندرا، ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكی، ئازاد كرا".
ڕوونی كرده‌وه، كه له 12ى 12ى 2016، هاووڵاتییه‌كى عه‌ره‌ب، دانیشتووى گوندى حلێوه‌ى گه‌وره (له‌سنوورى خورماتوو) به ناوى (غه‌سان عه‌وه‌ز خه‌ڵه‌ف) له نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له گه‌ڕه‌كى تین له شارۆچكه‌ى خورماتوو، ڕفێندرا.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكراى كرد، كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6/30 له به‌رامبه‌ر بڕى 10 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكی، ڕفێندراوه‌كه ئازاده كرا".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه پاره‌كه له نزیك خاڵێكى پشكنینى پۆلیسی خۆجێیه‌تى به‌رامبه‌ر بازاڕى ڕۆكان ڕاده‌ستى ئه‌و كه‌سانه كرا كه هاووڵاتییه‌كه‌یان ڕفاندبوو، به‌ڵام ڕفێندراوه‌كه له نزیك قوتابخانه‌ى ئیبن خه‌لدوون، له ئۆتۆمبیلێك دابه‌زێنراوه و ئازاد كرا.
bas news -
