سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو:چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین گفتوگۆی پارتی و حزبه‌كان ئیجابی بێت
د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گفتوگۆی نێوان پارتی دیموكراتیی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ئیجابیانه بێت، چونكه دواجار ده‌بێت حزبه‌كان پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتوو، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م گرنگه هێرشی ڕاگه‌یاندن له‌دژی یه‌كتری ڕابگیرێت، دواتر كه‌شێكی سیاسی ئارام بۆ گفتوگۆكان ئاماده بكرێت".
گوتیشی: "ده‌بێت به هه‌رجۆرێكی هه‌یه، كێشه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه دوای چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری، نه‌توانراوه لایه‌نه‌كان كۆبكرێنه‌وه، بۆیه گرنگه ئه‌م جاره لایه‌نه‌كان پێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كێشه‌كان، بڕیاری بده‌ن".
bas news -
