عێراق نەوتی زیاتر ھەناردەی ئەمریکا و ئاسیا دەکات
وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننایەکدا بڵاویكردەوە، بەر لە دەرکردنی بڕیاری ئۆپێک لەبارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت، عێراق لەگەڵ لەکۆمپانیا بەناوبانگەکانی ھەریەک لەکەرتی نەوت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ھیند و چین بە مەبەستی پێدانی نەوتی زیاتر رێککەوتووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاستی ھەناردەی نەویتیمان لەساڵی 2016 بۆ ھیند رۆژانە 784 ھەزار بەرمیل نەوت بەرزبووەتەوە، ھەروەھا بۆ ئەمریکا رۆژانە گەیشتووەتە نزیکەی 350 ھەزار بەرمیل نەوت، 723 ھەزار بەرمیل نەوتیش رۆژانە بۆ چین ھەناردەکراوە.
k24 -
