پێشمەرگەكانی حزبی دیموكرات یادی 26 سەرماوەز دەكەنەوە
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە زاری ئەندامێکی دەفتەری سیاسی حزبکەی لەکاتی بەڕێوەچوونی رێورەسمی بەرز راگرتنی رۆژی پێشمەرگە کە لە ناوچەسنورییەکانی نێوان رۆژھەڵات و باشووری کوردستان بەڕێوەچوو بانگ لە کوروکچانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەکات پەیوەندی بە ریزەکانی پێشمەرگەکانی رۆژھەڵاتەوە بکەن.
26 سەرماوەزی ساڵی 1324 ھەتاوی بەرامبەر 16 مانگی 12 ساڵی 1945 زاینی خەڵکی شاری مھاباد بەڕێنوێنی حزبی دیموکرات، ھێرشیانکردە سەر شارەوانی شارەکەیان کە دواین بنکەی دەسەڵاتی پاشایەتی ئەوسای ئێران بوو، دوای دەستبەسەرداگرتنیشی بۆیەکەمین جار ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەی شارەوانی مھاباد ھەڵکراو دوای راگەیاندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مھاباد ئەو رۆژە بە رۆژی پێشمەرگە دیاریکرا.
k24 -
