ئەمرۆ رۆژی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستانە
لە ١٧ کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٥ کە ٧١ ساڵ بەر لە ئێستا بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی لەسەر بینایەکی حکومەت بەرزکرایەوە، مانگێک و چەند رۆژێک پێش ئەوەی کۆماری کوردستان لە رۆژی ٢٢ کانوونی دووەمی ١٩٤٦ دابمەزرێت.
ھەرچەندە کۆماری کوردستان پاش ١١ مانگ روخا، بەڵام ئاڵای کوردستان بەھۆی دڕیژپێدانی خەباتی نەتەوەیی لە لایەن خەباتگێڕانییەوە لە شاخەکانی کوردستان و رێورسمەکانی بیرھێنانەوەی بە شکاوەیی مایەوە.
پاش تێپەڕبوونی ٥٩ ساڵ بەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ١٩ حوزەیرانی ٢٠٠٤ بە بڕیاری ژمارە ٤٨ بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا رۆژی ١٧ کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک بکرێتە رۆژی ئاڵای کوردستان. ھاوکات ھەر ئەو رۆژەش بە رۆژی دایک لە کوردستان دیاری کرد.
payamner-
