ئێزدی جه‌ژنى رۆژوویان پیرۆز كرد.. داواكارن هێزه نایاساییه‌كان له شنگال بچنه ده‌ره‌وه
( نه‌واف حه‌جی) كوردێكی ئێزدییه، گوتی: "جه‌ژنی رۆژووی ئێزدییه‌كان یه‌كێكه له كۆنترین جه‌ژنه‌كانی ئێزدییه‌كان، ئێزدییه‌كان هه‌موو ساڵێك له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م له كانوونی یه‌كه‌م سێ رۆژ به رۆژوو ده‌بن و رۆژی هه‌ینی ده‌كه‌نه جه‌ژن، ئه‌مساڵیش كوردانی ئێزدی به ئارامی ئه‌و جه‌ژنه‌یان به‌ڕێ كرد.
(حه‌جی) گوتیشی: "زۆر سوپاسی ( سه‌رۆك بارزانی) ده‌كه‌ین كه شنگال و ناوچه‌كانی ئێمه‌ی ئازاد كرد، هیوادارین بۆ جه‌ژنه‌كانی داهاتوو بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆمان و له‌ناوچه‌كانی خۆمان ئه‌و جه‌ژنه له یه‌كدی بكه‌ین.
(ماجد حه‌یده‌ر) خه‌ڵكی شنگال، گوتی: "هیوادارین كچ و ژنانی ئێمه كه تا ئێستا له ده‌ستی تیرۆریستان‌دا ماون، ئه‌وانیش ئازاد بكرێن و په‌كه‌كه و هێزه نایاساییه‌كانی دیكه له شنگال بچنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆمان و له‌وێ به دڵخۆشیه‌كی زۆر جه‌ژنه پیرۆزه له یه‌كدی بكه‌ین.
(ماجد حه‌یده‌ر) گوتیشى: "داوا ده‌كه‌ین ئه‌و جه‌ژنه ببێته جه‌ژنی خێر و خۆشی و، خۆشی بكه‌وێته ناو كوردانی ئێزدی و هه‌موو به دڵخۆشیه‌كی زۆر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆمان، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین شنگال بكرێته پارێزگا و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه توشی كاره‌ساتێكی دیكه نه‌بینه‌وه.
(قاسم مچۆ) كه خه‌ڵكی سنوونه، گوتى: "له‌و جه‌ژنه‌دا هه‌ست به خۆشیه‌كی زۆر ده‌كه‌ین، چونكه زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی ئێمه له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سوكاری ئێمه ئازاد كراون، هیوادارین ئه‌وانه‌ی ماون ئه‌وانیش ئازاد بكرێن و، ئه‌و جه‌ژنه ببێته جه‌ژنی كۆتایی هاتنی هه‌موو قه‌یرانه‌كان و ناخۆشییه‌كانی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی و گه‌لی كورددا هاتوونه.
(قاسم مچۆ) گوتیشى: "جه‌ژنی (سه‌رۆك بارزانی) و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان پیرۆز ده‌كه‌م، له خوای گه‌وره‌ش داواكارین سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌مه‌ن درێژ بێت، چونكه ئه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌یه له هه‌رێمی كوردستان".
KDP
