ئەو ئافرەتەی خواردنی بۆ پێشمەرگە دروست دەكرد كۆچی دوایی كرد
تریفە ئازاد، ڕۆژنامەنوس و كەسێكی نزیك لەو ئافرەتە، ڕایگەیاند: "دایكە زوڵێخا، كە ژنێكی دانیشتووی شاری هەولێر بووە و دایكی شەش منداڵە، لە تەمەنی 60 ساڵیدا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كردووە."
ڕوونیشی كردەوە و گوتی: " ئەو ژنە پارەی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج كۆ كردبووەوە، بەڵام پارەكەی لە درووستكردنی خواردن بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خەرج كردبوو، تا ئیستاش خواردنی بۆ زیاتر لە 150 هەزار پێشمەرگە درووست كردووە و بردوویەتی بۆیان بۆ سەرجەم میحوەرەكان."
باسنیوز
