هاک-پار لەبارەی رۆژی ئاڵای کوردستان راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەی رۆژی 19ـی حوزەیرانی 2004 و بە بڕیاری ژمارەی 48، رۆژی 17ـی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی ئاڵای کوردستان ناساند.
رۆژی 17ـی کانوونی یەکەمی 2016، پارتی ماف و ئازادییەکان (هاک-پار) راگەیەندراوێکی لەبارەی رۆژی ئاڵای کوردستانەوە بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە، ئەو رۆژە ”رۆژێکی نەتەوەییە بۆ هەموو کوردانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان“.
هاک-پار لە راگەیەندراوەکەی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئاڵای کوردستان سیمبولی کوردستانە و لە ساڵی 1946 لە کۆماری کوردستانەوە وەک ئاڵای کوردستان قبووڵ کراوە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاک-پار وێڕای پیرۆزکردنی ئەو رۆژە نەتەوەییە، شانازی بە ئاڵای کوردستانەوە دەکات.
باسنيوز
