هەڵەبجە.. ڕۆژی ئاڵای كوردستان بەرز ڕاگیرا
بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی ئاڵای كوردستان ڕێكخست.
سندووس حوسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی ئافرەتانی پارێزگای هەڵەبجەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان، لەم بارەیەوە ڕاگەیاند: بە ئامادەبوونی ڕێكخراو چالاكوانانی هەڵەبجە، بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە چالاكییەكمان ڕێكخست و تێیدا تاجەگوڵینەمان لەسەر گلكۆیشەهیدان دانا، چونكە ئەم ڕۆژە ڕۆژێكی نیشتمانییە و پێویستە گرنگی پێ بدەین."
هەروەها گوتیشی "دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵكوی شەهیدان لە دەروازەی شاری هەڵەبجەش ئاڵای كوردستانمان بەسەر هاووڵاتیانی هەڵەبجەدا دابەش كرد."
باسنیوز
