هەڵەبجە.. ڕۆژی ئاڵای كوردستان بەرز ڕاگیرا

 هەڵەبجە.. ڕۆژی ئاڵای كوردستان بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ شەممە 17 ی كانوونی یەكەم، هەر دوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان، لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە ڕێوڕەسمێكیان بۆ

بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی ئاڵای كوردستان ڕێكخست.



سندووس حوسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی ئافرەتانی پارێزگای هەڵەبجەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان، لەم بارەیەوە ڕاگەیاند: بە ئامادەبوونی ڕێكخراو چالاكوانانی هەڵەبجە، بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە چالاكییەكمان ڕێكخست و تێیدا تاجەگوڵینەمان لەسەر گلكۆیشەهیدان دانا، چونكە ئەم ڕۆژە ڕۆژێكی نیشتمانییە و پێویستە گرنگی پێ بدەین."



هەروەها گوتیشی "دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵكوی شەهیدان لە دەروازەی شاری هەڵەبجەش ئاڵای كوردستانمان بەسەر هاووڵاتیانی هەڵەبجەدا دابەش كرد."




باسنیوز
Top