وەزیری پەروەردە: بایکۆت بەردەوام بێت ئەمساڵی خوێندن لە قوتابخانە بایکۆتکراوەکان دەفەوتێت
ئەمڕۆ شەممە 2016 -12- 17 لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی چالاکییەکانی تایبەت بە ڕۆژی ئاڵا، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، شارەزایان ڕایانوایە کە ئەو ماوەیەی خوێندن کە بەهۆی بایکۆتکردنەوە لەدەست چووە، قەرەبوو ناکرێتەوە و زیانێکی زۆریش بەر ئەو قوتابییانە دەکەوێت کە لە خوێندن بێبەش بوون.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەمساڵی خوێندن لە قوتابخانە بایکۆتکراوەکان بە کەوتن هەژمار دەکرێت؟ پشتیوان سادق ڕایگەیاند: ”بەڵێ، ئەگەر دەوام لە شوێنێک نەکرێت و مامۆستا و قوتابی نەچێتە دەوام، ئەی چۆن دەکرێت؟“.
ئەوەشی ڕەت کردەوە کە بەهۆی ئەوەی لە چەند ناوچەیەک پرۆسەی خوێندن بایکۆت کراوە، لە تەواوی کوردستاندا ئەمساڵی خوێندن بە کەوتوو هەژمار بکرێت و گوتی: ”70٪ی قوتابخانەکانی کوردستان دەوامیان تێدا دەکرێت“.
باسنیوز
