گۆڕان: ئێمە بە پەیامەكەی مەسعود بارزانی رازین و شاندێکیش بۆ پێشوازی لە شاندی پارتی دیاری دەکەین
سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: گۆڕان بە پەیامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕازییە و گەیشتووەتە ئەو دەرەنجامەی بەشداریی کۆبوونەوەکان بکات.
بەپێی زانیارییەکان، ئەجێندای کۆبوونەوەی رۆژی شەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2016ـی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بۆ دیاریکردنی شاندی حزبەکەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی پارتی.
پێشتر ڕەوف عوسمان، سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان لەلێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو، گۆڕان ھەڵسەنگاندنی خۆی بۆ پەیامەکەی بارزانی دەکات، دواتر گۆڕان ئامادەیە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ئەنجام بدات.
باسنیوز
