رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راده‌گیرێت
هه‌رچه‌نده كۆماری كوردستان پاش 11 مانگ روخا، بەڵام ئاڵای كوردستان به‌هۆی دڕیژپێدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن خهباتگێڕانییهوه له شاخه‌كانی كوردستان و رێورسمهكانی بیرهێنانه‌وه‌ی به شكاوهیی مایه‌وه.
پاش تێپه‌ڕبوونی 59 ساڵ به‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 19 حوزه‌یرانی 2004 به بڕیاری ژماره 48 به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دا رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك بكرێته رۆژی ئاڵای كوردستان. هاوكات هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش به رۆژی دایك له كوردستان دیاری كرد.
رۆژانه له 17 كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك رێوره‌سمی تایبه‌ت بۆ رێزگرتنی له رۆژی ئاڵای كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و شوێنه گشتییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به ئاڵای كوردستان ده‌رازێندرێنه‌وه.
ئه‌مساڵ سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ست ئاسه‌واری شه‌ڕی دژی داعش و قه‌یرانی دارایی و ناكۆكی سیاسییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام رۆژی ئاڵا وه‌ك سیمبوڵێكی نه‌ته‌وه‌یی به بوونی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ئه‌مڕۆ، قوتابیان به به‌ركردنی جلوبه‌رگی كوردی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان روویان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرد.
K24
