كۆماری ئێرانی ئیسلامی دوو بەندکراوی دیکەی کورد لەسێدارە دران

كۆماری ئێرانی ئیسلامی دوو بەندکراوی دیکەی کورد لەسێدارە دران
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەغەدە لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری بەندەرعەباس لە سێدارە درا و هاوکات هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەقزیش لە کەرەج لەسێدارە درا.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی "بێهزاد سەلیم، کورد کوڕی عوسمان و خەڵکی نەغەدە و سەعید فەرامەرزی" تەمەن 23 ساڵ و خەڵکی سەقز هاووڵاتییەکی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس بەڕێوە چووە.



ئەو هاووڵاتییە تەمەن 39 ساڵەی خەڵکی نەغەدە، ساڵی 2011 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری بەندەرعەباس دەستبەسەر و ساڵی 2012 بە تۆمەتی "بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان" لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.



بەپێی هەمان سەرچاوە هاوکات لەگەڵ سێدارەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، سزای سێدارەی 3 هاووڵاتیی بەلووچیش لە گرتووخانەی بەندەرعەباس بەڕێوە چووە.



هەمان سەرچاوە ئەەشی بڵاو کردووەتەوە لاوێکی دیکەی کوردی خەڵکی سەقز بەناوی سەعید فەرامەرزی، لە کەرەج لەسێدارە دراوە و بەپێی ئاماری انوەندەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 7 هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.



ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی "بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان" لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.





باسنیوز
Top