حدکا یادی رۆژی پێشمەرگەی لە سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە

حدکا یادی رۆژی پێشمەرگەی لە سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە
نزیك دوو ساڵه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ حیزبی دیمو‌كراتی کوردستانی ئێران رووی كردووەته‌وه‌ شاخ و زۆربه‌ی یادو بۆنه‌كانی له‌ نزیك سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بەڕێوه‌ ده‌بات.

محەممەد‌ نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدكا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گرتنی یاد و بۆنه‌كان له‌ شاخ ئه‌و په‌یامه‌ ده‌گه‌یێنێت كه‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ په‌یامی راسانه‌وه‌ كه‌ نه‌ورۆزی رابردوو بوو ده‌ستمان به‌ جموجۆڵی سه‌ربازی كردووەته‌وه‌، ده‌مانەوێت به‌ ته‌واوی گه‌لانی ئێران بڵێین بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی خه‌بات ده‌كه‌ین".

رۆژی 26‌ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1945، حزبی دیموكرات به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاڵای كوردستانی له‌ مهاباد هه‌ڵكرد، 32 ساڵ دواتر هه‌مان رۆژی به‌ ناوی پێشمه‌رگەوە‌ كرد و هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا رۆژی پێشمەرگە بەرز رادەگرن
rudaw -
Top