خوێندنی باڵا شایستە داراییەکانی لیستێکی دیکەی خوێندکارانی تواناسازی خەرجدەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، کە وێنەیەکی بۆ خەندان، نێردراوە، وەزارەتی خوێندنی بالاً، لە رۆژی یەکەشەممەی ئایندەوە تا رۆژی پێنجشەممە، لە دیوانی وەزارەت، دەستبەدابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانی لیستی ژمارە شەش-ی ناوی خوێندکارانی تواناسازی دەکات.
ههروهها لهراگهیهندراوهكهدا هاتووه، لیستەکە لە ٥٤ خوێندکار پێکدێت و خۆیان یاخوود بریکارەکانیان دەتوانن، چەکی شایستە داراییەکانیان وەربگرن و تا رۆژی پێنجشەممەی ئایندە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ھەروەھا دەڵێت، پێویستە خوێندکارەکان وێنەیەک لە پاسپۆرتەکەی بۆ دیوانی وەزارەت بەرێت و ئەگەر بریکارەکانیان چەکەکان وەربگرن پێویستە، بریکارنامەی گشتی-یان پێبێت کە ئەمساڵ پەسەند کرابێت.
xandan -
