محەمەد حاجی مەحمود بۆ كۆسرەت رەسول عەلی: یەكێكن لەشەهیدە زیندووەكانی ئەم گەلە

محەمەد حاجی مەحمود بۆ كۆسرەت رەسول عەلی: یەكێكن لەشەهیدە زیندووەكانی ئەم گەلە
محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی وەرگرتنی خەلاتی پیكاسۆی زێڕین لە كۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات ودەڵێت" بەڕێزیشتان یەكێكن لەشەهید زیندووەكانی ئەم گەلە."

رۆژی 13ی ئەم مانگە كۆسرەت رەسول عەلی لە وڵاتی ئیتاڵیا خەڵاتی ساڵانەی پێكاسۆسی زێڕینی پێدرا، لەبەرامبەر بەشداری كاراو راستەوخۆی لەبەرەكانی شەڕی دژ بە تیرۆر و هەوڵەكانی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی‌و دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ.

محەمەدی حاجی مەحمود لە پەیامەكەیدا بۆ كۆسرەت رەسول كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە ئاماژەی بەوەكردووە، وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بۆ یەكەمجار بۆ كوردێكی تێكۆشەروشۆڕشگێرو پیاوی رۆژانی سەختی خەبات وتێكۆشانی جەماوەری كوردستان دەسكەوتێكە، بەرێزیشتان یەكێكن لەشەهیدە زیندووەكانی ئەم گەلە، هەر بۆیە دووبارە پڕ بەدڵ پیرۆزباییتان لێدەكەم بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتەو سەلامەت بن.

خەڵاتی پێكاسۆسی زێڕین خەڵاتێكی ساڵانەی هەرێمی تۆسكانای وڵاتی ئیتاڵیایەو هەر ساڵەو دەدرێت بە یەكێك لەو كەسایەتییە جیهانییانەی كە پارێزگاری و پاڵپشتی مافی مرۆڤ دەكەن.

بۆ ئەمساڵ لەسەر پێشنیازی (ئێنریكۆ رۆسی- سەرۆكی هەرێمی تۆسكانا)و بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەكە، بڕیاردرا خەڵاتی پێكاسۆسی زێڕین بدرێت بە كۆسرەت رەسوڵ عەلی، بەوەش بووە یەكەم سەركردەی كورد كە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت.



له‌میانی وه‌گرتنی خه‌ڵاته‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌و مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ سوپاسی هه‌رێمی تۆسكانای ئیتاڵیای كرد بۆ به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی"پێشمه‌رگه‌ هێزێكی كاریگه‌ره‌و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا بۆی دیاریكراوه‌ توانیویه‌تی رزگاری بكات‌و هه‌موو جیهان پێشمه‌رگه‌ ده‌ناسێت‌و بووه‌ته‌ ره‌مزی ئازایه‌تی".
xendan -
Top