كامه‌ران يوكسهك: هه‌رێم ده‌توانێت رۆڵى ئاشتى له توركيا بگێڕێت
گووتیشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادا، ده‌توانێت، رۆڵێكی كاریگه‌ر ببینێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد له توركیا.
يوكسهك روونيكرده‌وه، له ئێستادا له توركيا قڕكردنى سياسى و گرتن و لێدان و كوشتن له توركيا به‌ڕێوه ده‌چێت.
گوتيشى: ئه‌م ئۆپراسيۆنانه ده‌بێت ئيدانه بكرێن و ئێستا سه‌رده‌مى سياسه‌تى په‌كه‌كه نييه و نابێت به‌و شێوه‌يه وه‌ڵام بدرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: له ئێستادا 60 هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى كورد ده‌ستگيركراوون. له ماوه‌ى ساڵێكدا نزيكى 10 هه‌زار كورد ده‌ستگيركراوون. ته‌نانه‌ت خودى خۆم له سێ جارى جياجيادا بۆ ماوه‌كانى پێنج ساڵ و شه‌ش مانگ و چل رۆژ زيندانى كراووم.
bas news -
