خوێندنی باڵا شایستە داراییەکانی تواناسازی خەرج دەکات
لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، کە شایستە داراییەکانی 54 قوتابیی تۆمارکراو لە لیستی ژمارە شەش خەرج دەکات.
وەزارەتە داوا لە قوتابییان یاخود بریکارەکانیان دەکات، لە رۆژی یەکشەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2016ـەوە تاوەکو رۆژی 29ـی کانوونی یەکەم، سەردانی خاتوو ئەمیرە تاهیر عەبدوڵڵا لە ژووری ژمارە 87ـی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.
پێویستە قوتابییانی تواناسازی یاخود بریکارەکانیان، رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
1/ قوتابی ئەگەر خۆی سەردانی وەزارەت دەکات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی پێویستە وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ لە پاسەپۆرتی خۆی بھێنێت.
2/ بریکار (وەکیل)ی قوتابی پێویستە وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەی گشتی) بڕواپێکراو بێت و ساڵی (2016) بۆی (مصدق) کرابێت، لەھەمان کاتدا پێویستە بڕیکار وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامەی باری شارستانی، یان ڕەگەزنامەی عێراقی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.
3/ پێویستە بریکار (وەکیل)ی قوتابی یان قوتابییەکە کە خۆی سەردانی وەزارەت دەکات، پێویستە زنجیرەی ناوی خوێندکار وەک لە لیستی ھاوپێچدا نووسراوە بزانێت.
4/ چەکی سەرفکردنی شایستە داراییەکان تەنھا لەبانکی کوردستانی نێودەوڵەتی/ لقی پێشەوا بەرامبەر ھۆتێل چوار چرا، یان لقی سەرەکی لە شەقامی گوڵان، تەنیشت سوفی مۆڵ لەشاری ھەولێر بەکاش دەدرێت.
5/ تکایە بەھیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانی تواناسازی، چونکە چەکی پارە لە ناو دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
bas news -
