زیانلێکەوتووانی تۆمپارانی ئێران لە سیدەکان قەەرەبوو دەکرێنەوە

 زیانلێکەوتووانی تۆمپارانی ئێران لە سیدەکان قەەرەبوو دەکرێنەوە
ئەو ھاووڵاتییانەی دەڤەری سیدەکان، کە لە چەند مانگی رابردوودا بەھۆی تۆپبارانی وڵاتی ئێران زیانیان بەرکەوتبوو، بە بڕێک پارە قەربوو کرانەوە.



کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەو ھاووڵاتی و کۆچەری و جوتیارانەی دەڤەری سیدەکان، کە لەچەند مانگی رابردوودا بەھۆی تۆپبارانەکانی ئێران، دووچاری ئاوارەبوون و زیان ببوونەوە، دوای تۆمارکردن و بەرزکردنەوەی ناوەکانیان، بڕیاری قەرەبووکردنەوەیان درا.



کاروان کەریم خان هەروەها رایگەیاند، کە رۆژی پێنجشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2016، رێکخراوی قەندیلی سوێدی و نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی سیدەکان، بڕی 21 هەزار و 600 دۆلاری بەسەر 108 خێزان دابەشکرد،، واتە هەر خێزانێک 200 دۆلاری پێدرا.
bas news -
Top