جەبار یاوەر وەڵامی میلیشیایەکی حەشدی شەعبی دەداتەوە

جەبار یاوەر وەڵامی میلیشیایەکی حەشدی شەعبی دەداتەوە
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی سەرۆکی میلیشیایەکی حەشدی شەعبی دەداتەوە.



جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە، کە هێزەکانی پێشمەرگە تاوەکو ئێستا هیچ كێشەیەكی ئەوتۆی لەگەڵ حەشدی شەعبی و فەرماندەكانی نەبووە، "ئەو جۆرە لێدوانانەش رەت دەکەینەوە"



جەبار یاوەر بە بیر سەرکردەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەهێنێتەوە، کە پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش بەشداریی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ دەکات و "ئەو جۆرە لێدوانانەی بەرانبەر بە کورد و پێشمەرگە دەدرێن لەگەڵ واقعی ئەو هەماهەنگییەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی عێراق گونجاو نییە".



ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها رایگەیاندووە، کە "پێشمەرگە خاکی کوردستان و "هەڕەشەش قبووڵ ناکەین"، چونکە گەلی کوردستان هەڕەشەی لەکەس نەکردووە و "قسەکانی ئەو فەرماندەیەی عەسائیب ئەهلی حەقیش رەت دەکەینەوە".



پێشتر سەرۆکی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق هەڕەشەی داگیرکردنی کوردستانی باشووری کردبوو، دوای کۆتایی هاتن بە شەڕی دژی داعش.



دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار لە مانگی حوزەیرانی 2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش و لە سەردەمی سەرۆک وەزرانیی نووری مالیکی، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای دروستکردنی میلیشیای حەشدی شەعبی دا، تاوەکو شوێنی سوپای عێراق بگرێتەوە.
bas news -
Top