بەوێنە.. دەروازەی کەلار بە نەخشە و ئاڵای کوردستان دەڕازێنرێتەوە
ڕێبوار مستەفا، بەرپرسی ناوەندی باڵای گەرمیانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پاشئەوەی بیرۆکەی دروستکردنی نەخشەیەکی گەورەی باشووری کوردستانیان لە دەروازەی شاری کەلار دانا، "سەرۆکی شارەوانی، ڕەزامەندی لەسەر دەربڕی و کارمەندی ڕووپێوی نارد بۆ دیاریکردنی شوێنی نەخشەکە".
رێبوار مستەفا هەروەها رایگەیاند، چەند ڕۆژێکە یەکێتییەکەیان سەرقاڵی کارکردنە لەو پرۆژەیەدا و "بڕیارە ڕۆژی 19ـی کانوونی یەکەمی 2016 لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی، حکومی و ھاووڵاتییان، پەردەی لەسەر لابدرێت".
بەرپرسی ناوەندی باڵای گەرمیانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی نەخشەیەکی ھەرێمی کوردستان بە درێژی 20 مەتر و پانیی 12 مەتر بە بەرد و چیمەنتۆی سپی لەسەر تەپۆلکەیەکی دەروازەی شاری کەلار و دواتر ڕەنگکردنی بە رەنگەکانی ئاڵای کوردستان".
bas news -
