لە خانه‌قین بۆمبێك دەتەقێتەوە
عه‌لى جه‌مال قدوورى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان بۆ (باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند "پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هەینی له نزیك گوندى (شێره‌وه‌ن)ى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین، له كاتى كۆكردنه‌وه‌ى ئاسندا، بۆمبێك به هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى قه‌زاى كه‌لاردا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ده‌ست و قاچێكى په‌ڕاندووه".
گوتیشی "هاووڵاتییه‌كه ته‌مه‌نى 41 ساڵه و پاش ڕووداوه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار و دواى چاره‌سه‌رى خێرا، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى زیاتر".
جه‌ختیشی كرده‌وه "به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆمبه‌كه كه به (گوله هاوه‌ن) ناسراوه بۆ سه‌رده‌مى حكومه‌تى به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌هۆى دهستكاریكردنییهوه ته‌قیوه‌ته‌وه".
bas news -
