جاکی ئیڤانکۆ گۆرانی بۆ ترەمپ دەڵێت

جاکی ئیڤانکۆ گۆرانی بۆ ترەمپ دەڵێت
جاکی ئیڤانکۆ، کچە بەشداربووی پرۆگرامی ئەمەریکان گۆت تالێنت، لە ئاهەنگێکدا، گۆرانی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەڵێت.



رێکخەرانی ئاهەنگی دەستنیشانکردنی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، بەشداربوونی ئەو كچە بەهرەمەندەیان لە ئاهەنگەکەدا ئاشکرا کردووە.



ئیڤانکۆ، لەم ئاهەنگەدا سروودی نیشتمانی ئەمریکی پێشکەش دەکات کە بڕیارە لە 20 مانگی داهاتوو بە بەشداری ژمارەیەک گۆرانیبێژی دیکە بەڕێوەبچێت.



ئیڤانکۆ تەمەن 16 ساڵ، یەکەم کەسە کە بە فەرمی بەشداربوونی خۆی لەو ئاهەنگەدا راگەیاندووە.
payamner -
Top