په‌یامێكى نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده باڵاكانى گۆڕان نیگه‌ران ده‌كا
له چه‌ند رۆژى رابردوودا نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یامێكى بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ى ناردووه تیایدا به‌باشى زانیوه له‌گه‌ڵ پارتى دابنیشن و له‌م قۆناخه‌دا رێك بكه‌ون.
به‌پێى په‌یامه‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به (باس‌نیوز) دراوه، نه‌وشیروان مسته‌فا داواى له سه‌ركرده‌كانى گۆڕان كردووه له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ى پارتى كه داده‌نیشن هیچ پێشنیازێك ره‌ت نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ى پێیان ده‌درێت بیده‌ن به جڤاتى نیشتمانى و له‌وێدا تاوتوێى بكه‌ن و بڕیارى جڤات بكه‌نه بڕیارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌ویش لاى خۆیه‌وه پشتیوانى له هه‌ر بڕیارێك ده‌كات كه جڤاتى نیشتمانى بیدات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و سه‌ركرده باڵایانه‌ى گۆڕان به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى خۆیان به دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌زانن و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتیه‌وه بوون به گۆڕان، له‌و په‌یامه نیگه‌ران بوون، وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ى پارتى داده‌نیشن و بڕیار به ده‌ست نین، كه پێشتر بڕیارى بزووتنه‌وه‌كه له ده‌ستى ئه‌واندا بووه و له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه پشتیوانى لێ كراوه.
لەمبارەوە كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ (باس‌نیوز) راى گه‌یاند سه‌ركرده‌كانى گۆڕان بۆ هه‌موو پرسێك پرس و ڕا به نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ن و بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ پارتی‌یش پرسیان پێكردووه، پێى باش بووه له‌گه‌ڵ پارتى دابنیشن، به‌ڵام پێى گوتوون دوا بڕیار لاى جڤاتى نیشتیمانییه.
payamner -
