لە هەڵەبجە كچێك خۆی دەسووتێنێ
بەرزان عوسمان گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەمبارەیەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە شارەدێی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە كچێكی تەمەن 15 ساڵ كە قوتابی بووە، نەوتی بەخۆیدا كردووە و خۆی سوتاندووە، دوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەكەیەوە گیانی لە دەست دا.
هەروەها گوتیشی ئەو كچە پێش گیان لە دەستدانی گوتوویەتی جیابوونەوەی دایك و باوكی لەیەكتری وای كردووە بێزار بێت و خۆی بسوتێنێ.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش دا كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراوە و بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی بۆ وەرگیراوە.
payamner -
