كه‌لار... نه‌خشه‌یه‌كی كوردستان له‌به‌رد دروست ده‌كرێت
ڕێبوار مستەفا، بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگه‌یاند: "دوای ئەوەی سه‌رۆكایه‌تی شارەوانی کەلار مۆڵه‌تمان وەرگرت، سه‌رۆكی شاره‌وانی " ئه‌کرم ساڵح " زۆر بەگەرمی پێشوازی لە بیرۆکەمانی كرد و لە دروستکردنی نەخشەی هەرێمی کوردستان له بەردەسوری دەروازەی شار هاوکارمان بوو.
ڕێبوار مستەفا، وتیشی، ئەم بیرۆکەیە دەمێکە لەکارنامەماندایە ، مەبەستمان ئه‌وه بوو وەک ڕێزێک لە ڕۆژی ئاڵا ز جوانیەک بۆ دەروازەی شار بگه‌یه‌نێت، بۆیە نزیکە ۱٥ ڕۆژە خەریکی ئەو کارەین لەکاتێدا زۆر پێوەماندوو بوین، چونکە ئۆتۆمۆبیلی بارهەڵگر بهززهحمهت ده‌توانێت بەردەکان بگوازێتەوە ناچار شۆڤڵما به‌كار هێنا، تا لەخوارەوە هەوڵبدات بەردەکان بخاتە سەرەوە.
رێبوار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەم نەخشەیە درێژی ۲۰م پانی۱۲م لەبەرد دروست دەکرێت و بەڕژاندنە چیمەنتۆی سپی لەسەر بەردەکان و بەڕەنگی ئاڵای کوردستان بۆیە دەکرێت، خۆشبەختانە لەقۆناغی تەوابوندایە.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ڕۆژی دووشەممە ۱۹ـی مانگ لەمەراسیمێکی تایبەتدا پەردەی لەسەری لادەدەین، بەئامادەبوونی ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمیان و کەلار بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان و قائمقامیەت و لایەن سیاسیەکان .
payamner -
