خانەقین؛ بۆمبێک دەست و قاچی ھاوڵاتیەکی پەڕاند

خانەقین؛ بۆمبێک دەست و قاچی ھاوڵاتیەکی پەڕاند
رائید "عەلی جەمال" گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی شێرەوەن سەربە قەزای خانەقین لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسندا بۆمبێک بە ھاوڵاتیەکی دانیشتووی قەزای کەلاردا دەتەقێتەوە بەناوی(ا.ع.ف) لەدایکبووی ١٩٧٥ لەئاکامدا دەست و قاچێکی دەپەڕێنێت و دوای گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار و چارەسەری خێرا لەئێستادا بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.



بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو بۆمبە کە بە "گولەھاوەن" ناسراوە بۆ سەردەمی حکوومەتی بەعس دەگەڕێتەوە و ئەو ھاوڵاتیە دەستکاری کردووە و لە ئەنجامدا پێیدا تەقیوەتەوە.



علی جەمال گوتی: لەئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکات لەسەر چۆنێتی رووداوەکە.

payamner -
Top