فوئاد حوسێن: سەرۆکی ھەرێم ئەمساڵ سەردانی ئێران ناکات
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر فوئاد حوسێن لەوبارەوە گوتی: "باوەڕناکەم ئەمساڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئێران بکات، چونکە ئەمساڵ تەواوبوو، بەڵام ھێشتا بانگھێشتنامەکە ھەر ھەیە، ئەوەی ھەیە کاتەکەی دیاری نەکراوە".
سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی گرووپی چەکداری عەسائیبی ئەھلی حەق، قەیس خەزعەلی کە لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا دوێنی چوارشەممە رایگەیاندبوو دەبێت کورد سنووری بۆ دابنرێت و دوای نەمانی داعش کورد مەترسیین بۆ سەر عێراق، دکتۆر فوئاد حوسێن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "قەیس خەزعەلی ئەو قسانەی کردبوو، دوێنی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ئەوان پەیوەندیی پێوەکردین و گوتییان ئەو قسانە وا نییە و ئەوان باوەڕیان بە مافی کورد ھەیە و بە مافی چارەنووسی کورد، بەڵام بە گشتی ئەو قسانە قبووڵ کراو نییە لای ئێمە".
payamner -
