نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی دەكات

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی دەكات

بەبۆنەی خەڵاتكردنی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە خەڵاتی پیكاسۆی زێڕین لەلایەن هەرێمی تۆسكانای ئیتاڵییەوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێزیان كرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە خەبات و تێكۆشانی كۆسرەت ڕەسوڵ لە بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا كرد و ڕۆڵی بەڕێزیان لە قۆناغه‌كانی پێشتر و دوای سەرهەڵدانی بەهاری ساڵی 1991ی خەڵكی كوردستان و ئه‌مڕۆشدا بەرز نرخاند و دووپاتی كردەوە كە بەڕێزیان شایستەی هەموو خەڵات و ڕێزگرتنێكی لەو شێوەیەن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

لای خۆیەوە كۆسرەت ڕەسول عەلی بۆ ئەو بەسەركردنەوه‌یه‌ سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی كرد.
payamner-
Top