پاره‌ی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 ئاماده‌كرا
په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای ده‌كات، پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 له وەزارەتی دارایی گواسترایه‌وه بۆ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی بازرگانی.
نه‌جیبه نه‌جیب، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌ی به (باس‌نیوز) ڕاگه‌یاند: "پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران خرایە سەر حسابی وه‌زاره‌تی بازرگانی".
نەجیبە نەجیب، گوتیشی: "دوێنێی بڕی 500 ملیار دینار له پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 له سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی بازرگانی و ئه‌مڕۆش له بانكی ناوه‌ندی عێراق كاره‌كه ته‌واو كرا".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه‌ی ئەوەشی ئاشکرا کرد "له هه‌فته‌ی داهاتوو بڕه پاره‌ی پێویست ده‌درێته سایلۆی پارێزگاكان بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جووتیاران، به‌ڵێنمان له وه‌زیری بازرگانی و بریكاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه له‌و 500 ملیار دیناره به‌شی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانیش بدرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی كرده‌وه، به‌شی هه‌رێمی كوردستان له پاره‌ی گه‌نمی 2016 زیاتر له 460 ملیار دیناره، گوتیشی: "زیاتر له 2 تریلیۆن دینار پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی عێراقه له ساڵی 2016 و له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت هه‌مووی دابه‌ش بكرێت".
له 19ی 10ی 2016 زیاتر له 309 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی 2014 و 2015 جوتیاران گه‌یشتۆته كوردستان و ده‌ست به دابه‌شكردنی كراوه.
bas news -
