مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان لە بایکۆت بەردەوام دەبن
ئومێد عەلی، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان، "ئێوارەی ئەمڕۆ 15/12/2016 وەکو مامۆستایانی ناڕازی سنووری گەرمیان، کۆبووینەوە و بەکۆی دەنگ بڕیارمان بە درێژەدان بە بایکۆتکردنی دەوام دا، تا ئەوکاتەی حکومەت، وەڵامی داواکارییەکانمان دەداتەوە".
ئەو ئەندامەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو: "ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارماندا ڕۆژی یەکشەممە 18/12/2016 گردبونەوەیەکی بەرفراوان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار، ئەنجام بدەین".
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 75 ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، تا ئێستا دەرگای قوتابخانەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار و شارەدێ و گوندەکانی دەوروبەری نەکراوەتەوە.
bas news -
