عه‌شیره‌ته عه‌ربه‌كان بۆ قه‌یس خزه‌عه‌لى: ڕه‌وانه‌ى دۆزه‌خت ده‌كه‌ین
شێخ مه‌زاحم ئه‌حمه‌د حوێت، گوته‌بێژ به‌ناوى عه‌شیره‌ته‌كانى سنوورى نه‌ینه‌وا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، گوتى :" هێرشه تایفه‌گه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆكى میلیشیاى عه‌سائیبی ئه‌هلى حه‌ق (قه‌یس خه‌زعه‌لى) بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى دیكه‌ى نوورى مالیكی و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه بۆ به‌جێهێنانى ئه‌جینداى ده‌ره‌كى و ناوخۆیی".
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، ئامانج له‌و هه‌وڵانه درووستكردنى دووبه‌ره‌كى و ئاشووبه له‌نێوان كورد و سونه و شیعه و حزبه كوردستانییه‌كان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، گوته‌بێژه‌كه‌ى عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان داوا ده‌كات، هه‌رێمى كوردستان سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها هاتووه :" به‌وانه‌ش ده‌ڵێین كه له سنوورى كوردستان نزیك ده‌بنه‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستى پاڵه‌وانه‌كانى پێشمه‌رگه كه ده‌ریایه‌ك خوێنیان ڕشت بۆ پارێزگارى له شه‌ره‌فى عه‌ره‌ب پێش ئه‌وه‌ى شه‌ره‌فى كورد بپارێزن، ڕه‌وانه‌ى دۆزه‌ختان ده‌كه‌ین".
گوته‌بێژه‌كه له‌درێژه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، ده‌شڵێت :" ئامۆژگارى قه‌یس خه‌زعه‌لى و ئه‌وانى دیكه‌ش ده‌كه‌ین، ڕێز له هه‌رێمى كوردستان و گه‌له‌كه‌ى بگرن، كه ڕووبه‌ڕووى گه‌وره‌ترین دیكتاتۆر وه‌ستانه‌وه و به‌رگرییان له كورد و عه‌ره‌ب و شیعه و سنه و هه‌موو ئاینزا و پێكهاته‌كانى دیكه كرد و ده‌رگاكانیان به‌ڕووى ئاواره‌كاندا كرده‌وه، ئێمه‌ش وه‌كو عه‌شره‌ته عه‌ره‌به‌كان ئاماده‌ین به‌رگرى له خاكى كوردستان به‌رامبه‌ر داعشئاساكان بكه‌ین".
k24 -
