دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری 1480 خێزان دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری 1480 خێزان دەکات
ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھاوکاری پرۆگرامی جیھانی خۆراک، بەشە خۆراکی مانگی ١٢ی ١٠٩٠ خێزانی شارەدێی زوماری دابەش کرد، ھەروەھا لە شارەدێی خورماتووش، جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ ٣٥٠ بۆ قوتابی دابین کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥/١٢/٢٠١٦ لەدرێژەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ خێزانە ئاوارەکانی کەمپ و دەرەوەی کەمپەکان لە ھەرێمی کوردستان، بەپێی پڕۆژەیەکی ھاوبەش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆگرامی جیھانی خۆراک، بەشە خۆراکی مانگی دوازدەی بەسەر ١٠٩٠ ئاوارەی شارەدێی زومماری سەر بە شارۆچکەی شنگال دابەش کرد.


مانگانە بەپێی پرۆژەیەکی ھاوبەشی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیھانی خۆراک، لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک بەشە خۆراکی زیاتر لە ٢٣ ھەزار کەس دابەش دەکرێت کە ھاوکارییە خۆراکییەکان لەلایەن پرۆگرامی جیھانی خۆراکەوە ئامادە دەکرێن.


ھاوکات دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ساڵانە جانتاو پێداویستی خوێندن، بەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستاندا دابەش دەکات، بۆ ئەمساڵیش بەھەمانشێوەی ساڵانی ڕابردوو جانتاو پێداویستییەکانی خوێندنی گەیاندە ٣٥٠ قوتابی قۆناغی بنەڕەتی، لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای کەرکووک.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە بواری پەروەردەدا حەوت قوتابخانەی ١٢ پۆلی کردووەتەوە و جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ زیاتر لە ٧٢٠٠٠ قوتابی لە ھەرێمی کوردستان و سەرجەم کەمپەکان، دابین کردووە.


ھەر ئەمڕۆ، لە درێژەی چالاکییە خێرخوازییەکانیدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جلوبەرگی بۆ ٢٠ کارمەندی شارەوانی و ٢٠ خێزانی ھەژاری شارەدێی شیلادزێ دابین کرد، ھەروەھا لەگەڵ دابەشکردنی جلوبەرگ بەسەریاندا، ھەر کەسێک پریاسکەیەکی خۆراکی پێ بەخشرا.
bas news -
Top