داعش كاره‌باى دوو شاره‌دێى كوردستان ده‌پچڕێنێت
سه‌ڵاحه‌دین بابان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى شاره‌دێى قه‌ره‌ته‌په ڕاىگه‌یاند "كاتژمێر 12 ى شه‌وى ڕابردوو ، له نزیك گوندى جومێلهى سه‌ر به شاره‌دێى جه‌له‌ولا، له‌لایه‌ن چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعشه‌وه 3 تاوه‌رى گواستنه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانى له شاره‌دێى جه‌له‌ولاوه بۆ شاره‌دێى قه‌ره‌ته‌په بۆمبڕێژكراون و ته‌قێنراونه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كاره‌باى هه‌ردوو شاره‌دێكه و گونده‌كانى ده‌ورووبه‌ریان پچڕاوه".
گوتیشی "له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌مه دووه‌مینجاره چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش، تاوه‌ره‌كانى كاره‌باى نیشتمانى ده‌ته‌قێننه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه "ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش له سنوورى حه‌وزى حه‌مرین ماون و ناوبه‌ناو دێنه سنووره‌كه‌وه و كارى تیرۆریسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
باس‌نیوز
