ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم: لەڕێگەی گشتپرسییەوە چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکان دیاری دەکەین
کیفاح مه‌حموود، لە لێدوانێکدا ئاماژە بەوە دەکات، پێشمه‌رگه له کاتی ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003 چوونه‌ته ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەو کاتەوە تا ئێستا خزمەتگوزاری بە خەڵکی ئەو ناوچانە گەیەنراوە و سەرجەم چالاکی و خزمەتگوزارییەکان بە ئاگاداریی بەغدا بووە.
گوتیشی: "بۆ ئەوەی هەموو لایەک لەوە تێبگەن کە خەڵکی کورد لەو ناوچانەی کە ئێستا پێیان دەڵێن "ناوچەی کێشە لەسەر" راگوێزراون و خەڵکی عەرەب هێنراونەتە شوێنیان".
کیفاح مەحموود، ئەوەشی خستەڕوو: "هێزی پێشمه‌رگه به هاوکاریی هێزی هاوپه‌یمانان توانی شنگال، زوممار و چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه له ده‌وروبه‌ری که‌رکووک ئازاد بکات، بۆیە هه‌ڵوێستی سیاسی و یاسایی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌م ناوچانه به گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵک به‌ستراوه و پێی وایه که ته‌نیا به به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی ده‌کرێ چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه دیاری بکرێت.
باس‌نیوز
