سەرەڕای بارودۆخی كوردستان، هواوی تەلەفۆنی Mate 9 ی لە كوردستان نمایش كرد
جگە لەوەی، پاتری ئەم تەلەفۆنە بەوە بەناوبانگە كە تەمەنی بەڕێژەی 60%، درێژترە و هەروەها هواوی" Mate 9 تەكنیكی شەحنی بە پەلەی تیادایە Supercharge كە لە ماوەی 20 خولەكدا شەحنی رۆژێكی تەواوت بۆ دابین دەكات، ئەم پاتریە بە وزەی 4000 میللی ئەمپێر/ كاتژمێر كار دەكات و تەكنیكی پاشەكەوتكردنی وزەی تیادایە و ئەم تەكنیكەش تەمەنی پاتریەكە درێژتر دەكات بۆ ماوەی دوو رۆژ.
و بە پشت بەستنی بە روخساری راستەوخۆی بەكاربەر EMUI 5.0، تەلەفۆنی هواوی Mate 9 بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات بە پشتت بەستن بە سیستەمی لینۆكس بۆ باشتركردنی ئەزموونی بەكاربەر و بەهێزتركردنی سیفەتی جوانكاری و ئەدای خودی ئامێرەكە، ئەم ئامێرە بە رێژەی 35% لە ئامێرەكانی دیكەی ئەندرۆید خێراترە كە لە بازاڕەكاندا هەیە و میمۆری كارتی كیرین 960 ی تیادایە كە چارەسەركاری بەهێزترە لە جیهانی مۆبایلی زیرەكدا.
و لە رێگەی هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا گەورە و پێشەنگەكانی كەرتی پەیوەندی، كامێرای دواوەی "هواوی" Mate 9 بە عەدەسەی دوانە كار دەكات كە بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای لایكای ئەڵمانی دیزاینی بۆ كراوە و هەردووكیان كە بە هەستەوەری ڕەنگی RGB كار دەكات بە كواڵیتی 12 مێگا پێكسڵ و هەستەوەری تاك ڕەنگی بە كواڵیتی 20 مێگا پێكسڵ بە شێوەیەكی یەكانگیر بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی سەرنجڕاكێش و گرتەی دەگمەنی ڤیدیۆیی .
و بە ئامانجی هێنانەدی پاراستنی نموونەیی لەكاتی بەكارهێنانی تەلەفۆنی Mate 9 ، هواوی گەرەنتی بۆ ماوەی یەك ساڵ پێشكەش دەكات لەگەڵ مافی گۆڕینی شاشە بۆ یەك جار بە خۆڕایی و گۆڕینی تەلەفۆن بۆ یەك جار بە خۆڕایی ئەگەر بێت و هەر هەڵەیەكی لێ بینرا كە لە خودی كۆمپانیاكە هەڵەكە كرابێت لە دوای سێ مانگی یەكەم لە مێژووی كڕین، هاوكات هواوی ئەزموونێكی تازەت پێ دەبەخشێت ئەمە جگە لە خزمەتگوزاریی دیكە كە رێگەت پێدەدا نەخشەكەی بە ئارەزووی خۆت و بە خۆڕایی هەڵبژێریت ئەمە جگە لە خزمەتگوزاری وەرگرتن و پێدانی ئامێرەكە لەكاتی پێویستبوون بە چاككردن.
لەمبارەیەوە بەڕێز فەهمی جەمال بەڕێوەبەری ماركێتینگی هواوی لە عیراق رایگەیاند : لەمڕۆوە دەتوانن تەلەفۆنی "هواوی" Mate 9 بە نرخی 599دولار بكڕن و ئەو رەنگە هەڵبژێرن كە ئارەزووتان لێیەتی كە خۆیان لە نێوان زێڕینی شامپێین و قاوەیی دا دەبیننەوە، هەروەها میمۆری ئامێرەكە دەگاتە 64 گێگا بایت ، ئەم ئامێرانە لەرێگەی بریكارەكانمان لەعیراق بەدەست دەكەون بەتایبەتی كۆمپانیای (الوطني مایكڕۆسیل ) و كۆمپانیای العالمیە ( نازۆ كروب).
ئامادە كردنی : خەلیل بلەیی
