"لەوە دەچێت پەکەکە ببێتە گرفت لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی شنگال"

بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رێگری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیانی کوردستان دروست بکات، دەشڵێت: "خەڵکی ترسی لە ڕفاندنیان هەیە و مەترسیی ڕێگری لە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە هەیە".

وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شنگال، ڕایگەیاند: ئەو شوێنانەی کە پەکەکەی لێییە لە شنگال، ناتوانرێت ئاوەدان بکرێنەوە، چونکە چوونەتە ناو بینا حکوومییەکانەوە و لە هەندێک شوێن بازگەیان داناوە کە ڕێگا بە تیمی ئاوەدانکردنەوە نادرێت، گوتیشی: "ئەگەر دۆخی شەنگال ئاوا بڕوات، باش نابێت، چونکە لەلایەک مەترسیی ئەمنییەتی ناوچەکە لەلایەن پەکەکە و لەلایەکی دیکەشەوە ڕێگرییەکانیان لە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە کە ئامادە نین دان بە ئیدارەی شارەکەدا بنێن".

ئەوەشی خستەڕوو: پەکەکە لە هەندێک شوێن ڕێگری لە هاتوچۆی خەڵک دەکەن و خەڵکی ترسیان لە ڕفاندن هەیە.











باسنیوز
Top