هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران و فراکسیۆنە کوردییەکان کۆ دەبنەوە
د. نووری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و فراكسیۆنە كوردستانییەكان ڕۆژی چوارشەممە 21-12-2016 ئەنجام دەدرێت.
گوتی: "پرسی یاسای بوودجەی 2017ی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان، بە یاساکە تاوتوێ دەکرێت، لەوێش گفتوگۆ لەسەر میکانزمی گونجاو داواکاری هەرێمی کوردستان و پێداویست بە بوودجە دەخرێنەڕوو".
دوێنێ چوارشەممه (14-12-2016) بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجامدا و تێیدا بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2017 ڕەت کراوەتەوە.
باسنیوز
