دیدارێکی تایبەت لەدەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ یادی ئاڵای کوردستان سازکرا

دیدارێکی تایبەت لەدەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ یادی ئاڵای کوردستان سازکرا
گوڵان



دیدارە تایبەتەکە بە دروشمی ( ئەم ئاڵایە ھێمای بەرزی کوردستانە پاراستنی ئەرکی سەر شانی ھەموومانە) لە بارەگای دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن لە ھۆلی راگەیاندن ئەنجام درا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی ١٥-١٢-٢٠١٦ بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئاڵای کوردستان دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە دیدارێکی تایبەت بۆ چەند کەسایەتییەکی رۆشنبیری ھەرچوار پارچەی کوردستان رێکخست..

لەدەسپێکدا بەڕێز (مەحمود محەمەد) بەرپرسی دەزگای رۆشبیری و راگەیاند وتەیەکی پێشکەشکرد، تێیدا روونکردنەوەیەکی دا سەبارەت بەئاڵای کوردستان و هەروەها ئاماژەی بەچەند لایەنێک کرد کە دژایەتی ئاڵای کوردستان دەکەن و پێشێلی دەکەن.

پاشان دیدارەکە لەلایەن بەڕێز کاروان عەبدوڵلا بەڕێوەچوو لەپانێلی یەکەم هەردوو بەڕێزان (خەسرەو جاف) و (بەڕۆژ ئامەدی) کە ھەریەک لە بەشداربووان توێژینەوەیەکیان لە سەر ئاڵای کوردستان پێشکەش کرد.






هەروەها لەپانێلی دووەمدا بەڕێزان (سەعد قازی) و (نوری بریمۆ) کە هەریەکەیان توێژینەوەیان پێشکەشکرد.

هەروەها ئامادەبووانیش رواو سەرنجی خۆیان لەم بوارەدا خستەڕوو.


Top