(فۆربس)ی ئەمەریكی پوتین بەكەسایەتی ساڵ هەڵدەبژێرێ

(فۆربس)ی ئەمەریكی پوتین بەكەسایەتی ساڵ هەڵدەبژێرێ




گۆڤاری (فۆربس)ی ئەمەریكی بۆ ئەمساڵ فلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیای بەبەهێزترین كەسایەتی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان هەڵبژارد. ئەمەش لە كاتێكدایە لە ماوەی سێ ساڵی رابردووشدا لەسەریەك ئەم گۆڤارە پوتینی بەكەسایەتی ساڵ هەڵبژاردووە.


ئەمڕۆ "فۆربس" ئاشكرای كرد پوتین توانیویەتی تەواوی ئامانجەكانی لەسەر ئاستی وڵاتەكەی خۆیدا بەدەست بێنێت و لەنێو ناكۆكییەكانی وڵاتێكی وەكو سوریا و هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكاشدا ڕۆڵێكی كاریگەری گێڕاوە.


بەپێی گۆڤارەكە، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بەدووەم بەهێزترین كەسایەتی ساڵی جیهان ناسراوە. هەروەها ئەنجێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە پلەی سێیەمدا هاتووە.


هەروەها شی جین بینگ سەرۆكی چین بەچوارەم كەسایەتی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان هەڵبژێردراوە. پاپای فاتیكانیش بەپێنجەم كەسایەتی ساڵ هەڵبژێردراوە. لای خۆیەوە باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا لە پلەی 48ەمین كەسایەتییە بەهێزەكانی جیهاندا دێت.

bas news-
Top