نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌كات
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە بۆنەی دەستنیشانکردنی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پیرۆزبایی له ڕێکس تیلەرسۆن، ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامێكدا، پیرۆزبایی له ڕێکس تیلەرسۆن، ده‌كات كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكاوه ده‌ستنیشان كراوه بۆ پۆستى وه‌زیری ده‌ره‌وه.
ده‌قى په‌یامى پیرۆزباییه‌كه:
بە ناوی خۆم و خەڵکی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز ڕێکس تیلەرسۆن دەکەم بە بۆنەی دەستنیشانکردنی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
بەڕێزیان وەک سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی ئێکسۆ‌ن مۆبێل لە نزیکەوە کاریان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی سامانە سروشتیەکان و هەر لەو ڕێگەیەشەوە باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان.
لە دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە لە لایەن بەڕێزیان بەفەرمی، ئومێدێکی زۆرمان هەیە کە دەبێتە هاوبەشێکی باوەڕپێکراو. بەپەرۆشەوە چاوەڕێی دووبارە بینینی بەڕێزیان دەکەمەوە
bas news-
