په‌روه‌رده‌ى سلێمانى: له به‌شێك له قوتابخانه‌كان ده‌وام ئاسایی بووه‌ته‌وه
به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاواى سلێمانى، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وامى به‌شێك له قوتابخانه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى، ئاسایی بووه‌ته‌وه و زیاتر له په‌نجا قوتابخانه‌ى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی و ڕۆژانه ده‌وامیان تیادا ده‌كرێت.
كه‌مال نوورى، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاواى سلێمانى، له‌لێدوانێكدا بۆ (باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند :" دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاریدا له شارى سلێمانى ده‌وامى قوتابخانه‌كان ئاسایی بكرێته‌وه، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه ده‌وامى فه‌رمى له به‌شێكى قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه ده‌ستى پێ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێك قوتابخانه بایكۆت به‌رده‌وامه".
گوتیشى:" زیاتر له په‌نجا قوتابخانه‌ى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی ده‌وامى فه‌رمى تیادا ئاسایی بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆژانه مامۆستایان وانه به‌قوتابیان ده‌ڵێنه‌وه، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌گشتى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان به‌ڕووى قوتابیاندا بكرێنه‌وه".
داواشى له حكوومه‌تى هه‌رێم كرد، داواكارى مامۆستایان جێبه‌جێ بكات بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایانى ناڕازى بگه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن و پڕۆسه‌ى خوێندن ئاسایی ببێته‌وه.
bas news-
