کەشناسی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆی بڵاو کردەوە

کەشناسی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆی بڵاو کردەوە


بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.



ئەمڕۆ چوارشەممە 14/12/2016، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆیان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.



بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی کەشناسی کوردستان، زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە ئاکرێ تۆمار کراوە، کە بڕی باران بارینەکەی (48.0)ملم بووە.
bas news-


Top