خورماتوو.. بەڕێوەبەری پۆلیس دەستبەسەر دەکرێ و گەنجێک گیان لە دەست دەدات

خورماتوو.. بەڕێوەبەری پۆلیس دەستبەسەر دەکرێ و گەنجێک گیان لە دەست دەدات


بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، ھەروەھا گیان لە دەست دانی گەنجێک بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە، ڕاگەیاند.

محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ 14/12/2016 لە شاری تکریتی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەددین، عەقید نیزامەددین، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەی خورماتوو، بەھۆی دروستکردنی تۆمەتێکەوە بۆی دەستبەسەرکرا، بەڵام ئەمشەو ئازادکرا".



گوتیشی: "ئێوارەی ئەمڕۆش، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە لەسەر ڕێگای کەرکووک - خورماتوو، گەنجێک بەناوی (نیھاد عادل ئەحمەد) گیانی لە دەست دا".



خورماتوو دەکەوێتە باشووری شاری کەرکووک،255 کیلۆمەتر باکووری خۆرھەڵاتی بەغدا، دانیشتوانەکەی لە کورد، عەرەب و تورکمانی شیعەو سوننە پێکدێن، پێشتر سەر بەپارێزگای کەرکووک بوە، بەڵام لەسەردەمی حکوومەتی بەعسدا، ناوەندی کارگێڕییەکەی خرایە سەر پارێزگای سەڵاحەددین ء یەکێکە لەناوچە جێناکۆکەکان لەنێوان ھەرێمی کوردستان ء عێراقدا.
bas news-
Top