دهۆك رۆژى ئاڵای كوردستان به‌رز راده‌گرێت

   	 	 دهۆك رۆژى ئاڵای كوردستان به‌رز راده‌گرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتىی رۆشنبیرى و هونه‌رى دهۆك، به‌ هاوكاریی ده‌زگاى ئاڵا له‌ دهۆك، رۆژى ئاڵای كوردستان كه‌ ده‌كاته‌ 17/12/2016 له‌ سه‌عات 11ى به‌یانى له‌ پاركى بارزانى له‌ دهۆك، به‌رز راده‌گرێت.



(ئه‌میر عه‌لى) جێگرى به‌رێوه‌به‌رى گشتیى رۆشنبیرى و هونه‌ر له‌ دهۆك، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستان گوت: "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌رزڕاگرتنى رۆژى ئاڵای كوردستان ببێت به‌ نه‌ریتێكى ساڵانه‌، چونكه‌ ئاڵا سمبۆلێكى نه‌ته‌وه‌یییه‌ و ئه‌مڕۆ ملیۆنان كه‌س له‌ژێر سێبه‌رى ئه‌و ئاڵایه‌دا خه‌بات و خزمه‌ت ده‌كه‌ن و به‌رگرى له‌ خاكى كوردستان ده‌كه‌ن".

kdp-
Top